Erbil 38°C شەممە 21 شوبات 08:10

هاتووچۆی هه‌ولێر سه‌رجه‌م مامه‌ڵه‌کانی ڕاگرت

به‌مه‌به‌ستی ڕێگا گرتن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای مه‌ترسیداری كۆڕۆنا
کوردستان TV
#7
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای هه‌ولێر له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند:  ئاگاداری سه‌رجه‌م هاوڵاتیان وشوفێرانی به‌رێز ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا له‌رۆژی 4/3/2020ه‌وه‌ تاكو رۆژی 14/3/2020 ڕایی كردنی مامه‌ڵه‌ی هاولاتیان له‌ به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر به‌هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه‌ ده‌وه‌ستێت.

ڕاشیگه‌یاند: ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستی پاراستنی گیانی هاولاتیانمان وه‌ڕێگا گرتن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای مه‌ترسیداری كۆڕۆنا.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه‌: سه‌باره‌ت به‌م هاولاتیانه‌ی كه‌وا له‌م ماوه‌یه‌ ساڵیانه‌ یان مۆله‌ته‌كانیان یاخود ماوه‌ی 60رۆژی تۆماركردنی ئۆتۆمبیله‌كانیان ته‌واو ده‌بێت ئه‌وانه‌ قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه‌ له‌دوای ده‌ست به‌كاربوونه‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ سزایه‌ك بكه‌وێته‌ سه‌ریان.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر

2020/3/3

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.