Erbil 38°C دووشەممە 04 ئایار 18:46

وه‌زاره‌تى دارایی: بریاری به‌هه‌میشه‌ییکردنی گرێبه‌ستى مامۆستایان واژوو کرا

راگه‌یاندراوێك بڵاو كرایه‌وه‌
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه‌ ، ئه‌حمه‌د عه‌بدولره‌حمان وته‌بێژى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت ، لە پڕۆسەی بەردەوامی وردبینیكردن لەسەر لیستی مامۆستایانی گرێبەست، كاری وردبینی مامۆستایانی گرێبەست لە ب.گ پەروەردەی سلێمانی تەواو بوو، هەر ئەمڕۆ  وەزیری دارایی و ئابووری واژۆی لەسەر بە هەمیشەییكردنیان كرد.

 راشیده‌گه‌ێنێت ، كارمەندانمان لە به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى بودجە لە پرۆسەی وردبینیكردن بەردەوامن بۆ ئەوەی بتوانین لە كەمترین ماوەدا كاری وردبینیكردنی مامۆستایانی گرێبەستی ب.گ پەروەردەی هەولێریش تەواو بكەین.


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.