نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری پێكه‌وه‌ژیانی هه‌موو پێكاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق كرده‌وه و ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ هه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كانی داعش ده‌ربڕی به‌تایبه‌ت ئه‌و تاوانانه‌ی له دژی ئێزدی و كرستیانهكان ئه‌نجام دراون.
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3/3/2020 نێچیرڤان بارزانی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ شاندێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كانی داعش به سه‌رۆكایه‌تیی به‌رێز ئەداما دیانگ ڕاوێژكاری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ڕێگریكردن له كۆمكوژی، هه‌روه‌ها باسی له دۆخی ئاواره‌كان و تاوانانه‌کانی داعش و هۆكاری نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان کرد و جه‌ختی له گرنگیدانی زیاتر به مافی پێكهاته‌كان له ده‌ستووری داهاتووی هه‌رێمی كوردستاندا كرده‌وه.
لای خۆیه‌وه شاندی میوان پوخته‌یه‌كیان ده‌رباره‌ی ئامانجی سه‌ردانیان بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق، سه‌ردانی مه‌یدانییان بۆ ناوچه‌ی شه‌نگال و ده‌ڤه‌ره زیانبه‌ركه‌وتووه‌كانی دەستى داعش و بینینی قوربانیانی ده‌ستی داعش و كه‌سوكاریان، كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی تاوانه‌كان و دادگاییكردنی تاوانباران پێشكه‌ش كرد. شانده‌که هه‌وڵ و ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستانیان له حه‌واندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ ئەوان و ڕێخۆشكردن بۆ تیمه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كانی داعش، به‌رز نرخاند.
لە کۆبونەوەکەدا کە کەریم خان ڕاوێژکارى تایبەت و سەرۆکى تیمى نێودەوڵەتیى لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانى داعش لە عێراق، قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆک وەزیران و ژمارەیەک لە وەزیران و بەرپرسانى هەرێمى کوردستان ئامادەی بوون، هه‌ردوولا له‌سه‌ر به‌شداریكردنی پێكهاته‌كان له ده‌سه‌ڵات و ده‌رخستنی یاسای تاوانه‌كان له عێراق كه ئاسانكاری بۆ تیمه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بكات، مسۆگەرکردنى پێکەوەژیان و ئاشتبوونەوە و بنیاتنانەوەى متمانە و پەیوەندیى نێوان پێکهاتەکان و سوودوەرگرتن لە ئەزموونى وڵاتان لە چارەسەرکردنى ئەم کەیسانەدا، گرنگیدان بە بابه‌ته‌كانی پێكه‌وه‌ژیان و لێبوردن له بواری په‌روه‌رده و فێركرندا له عێراق، كۆك بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.