Erbil 38°C دووشەممە 04 ئایار 18:46

چەند پرۆژەیەکی کارەبا لەسلێمانی جێبەجێدەکرێت

بەبڕی زیاتر لە188 ملیۆن دینار
کوردستان TV
100%

 له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌بای سلێمانى بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ لەسەر بودجەی داهاتی كارەبای بەرێوەبەرایەتیه‌كه‌مان بەپێی گرێبەستێك كە لەگەڵ كۆمپانیایەك ئەنجامدراوە، بەبڕی (188.998.000) تەنها سەدو هەشتاو هەشت ملیۆن و نۆسەدو نەوەدو هەشت هەزار دینار چەند پرۆژەیەكی كاره‌با له‌سلێمانی جێبه‌جێ ده‌كرێت پرۆژەكانیش بریتین لە:
-راكێشانی كارەبا بۆ چەند ماڵێك و مزگەوت لەهەرمێلەی سەروو لەناحیەی زەلان/ وێستگەی كەناروێ.
-دانانی محاویلەی مساعد بۆ محاویلەی 1 لەسەر فیدەری 80 لەهوانە.
-دابین كردنی تەلی بینی عەمودو تویس كێبڵ مەترسی هەیەو كێشەی شەبەكەی هەیە محاویلەی 4-+3 فیدەری 34 وێستگەی مەڵكەندی فیدەری 34.
-راكێشانی كارەباو دانانی عەمود بۆ هاووڵاتیان لەگەرەكی 38 كانی بەردینە، فیدەری 373.
-دانانی یەك محاویلەی 400 كەی ڤی بۆ كۆمەڵێك لە117كانی راپەڕین/ وێستگەی راپەڕین فیدەری 105.
-چاكسازی لەمحاویلەی ژمارە 10 لەسەر فیدەری 217 لەگەڕەكی وڵوبە نزیك مزگەوتی جاف فیدەری 217.
-راكێشانی كارەباو دانانی عەمود بۆ گەرەكی تاڤگە مقاتەعەی 6 وێستگەی تاڤگە فیدەری 372.
-دانانی محاویلەی مساعد بۆ محاویلەی 1+2 فیدەری 82 تانجەرۆ وێستگەی تانجەرۆ فیدەری 82.
-دابینكردنی محاویلەی مساعد بۆ ژمارە 8 فیدەری 192 لەگەرەكی چیا وێستگەی كازیوە فیدەری 192.
-دانانی عەمود گۆڕینی محاویلە بۆ گەرەكی تاگڤە فیدەری 377.
-دانانی محاویلەی مساعد بۆ گەرەكی سێتوان چونكە لۆدی زۆرە، وێستگەی باشوور فیدەری 118.
-دانانی محاویلەی مساعد ژمارە 3 فیدەری 272.

راشیده‌گه‌یه‌نن ، بڕیاریشه‌ پرۆژەكان لەماوەی (60) رۆژدا تەواو بێت و لەلایەن كۆمپانیایه‌كه‌وه‌ جێبەجێ دەكرێت.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.