وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ره‌تیكرده‌وه هیچ كه‌سێكی تووشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدابێت.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌یف به‌در، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت: ده‌نگۆی گیان له‌ده‌ستدانی یه‌كێك له تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆناوه دووره له‌راستییه‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: سه‌رجه‌م تووشبووان له پارێزگای به‌غداو پارێزگاكانی دیكه له‌لایه‌ن داموده‌زگانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی چاودێری ده‌كرێن زۆربه‌شیان دۆخی ته‌ندروستیان باشه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.