بەمەبەستی خۆپارێزى له ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19، وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، سەرجەم چالاکییەکانی ڕاگرت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3/3/2020، ئازاد دارتاش، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان له پرێس كۆنفرانسێكدا ڕاىگه‌یاند" بەمەبەستی خۆپارێزی و ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، وەزارەتی ڕۆشنبیری به‌پێى ڕێنوێنییه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، بڕیاری دا به ڕاگرتنى سەرجەم چالاکییە ڕۆشنبیری و هونه‌رییەکان.
گوتیشى" ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زاره‌ت بۆ ڕاگرتنی چالاکییەکان تاوەکو 24/3/2020 بەردەوام دەبێت، لە هەموو شارەکان و له سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری، چالاکییەکان ڕاده‌گیرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.