فەرمانگەی تەندروستیی هەولێر ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی دەنگۆی بوونی حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە پارێزگاکە بڵاو کردەوە و دەنگۆکەی رەت کردەوە.
لە ڕاگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ (كوردستان تیڤی) نێردراوە، فەرمانگەی تەندروستیی پارێزگای هەولێر ئاماژەی به‌وه داوە، كه لە چەند پەیج و هەژمارێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێکی بێ بنەما بڵاو کراوەتەوە، کە گوایە لە سنووری هەولێر تووشبووی کۆرۆنا هەن.
ڕوونیشی کردووەتەوە، كه ئه‌م هه‌واڵه بێ بنه‌مایه و دووره له ڕاستییەوە، هه‌روه‌كو چۆن دووپاتكراوه‌ته‌وه کە هه‌ر حاڵەتێک هه‌بێت، به فه‌رمی ڕای دەگەیەنین.
هاوکات جەختی کردووەتەوە ، کە ڕێكاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە دەگرنە بەر کە هەواڵی بێ بنەما بڵاو دەکەنەوە و دەروونی خەڵک دەشڵەژێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.