جینین هێنیس پلاسخارت، نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له عێراق رایگه‌یاند، پێویسته لایه‌نه عێراقییه‌كان هه‌ستیاری ره‌وشی نوێی وڵاته‌كه‌یان به هه‌ند وه‌ربگرن و هۆشداریشی دا له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی داعش.
ئه‌مڕۆ له دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، پلاسخارت وتارێكی له باره‌ی عێراقه‌وه پێشكه‌شكرد.
له وتاره‌كه‌یدا پلاسخارت گوتی" دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو، محه‌مه‌د عه‌للاوی نه‌یتوانی پشتیوانی لایه‌نه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت و پاشه‌كشه‌ی كرد، ئه‌مه‌ش به هۆی ناكۆكی نێوان لایه‌نه‌كانه‌وه بوو.
گوتیشی" به‌رده‌وامی كاركردنی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی رێگر بێت له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی داعش.
له باره‌ی په‌یوه‌ندی هه‌ولێر و به‌غدا گوتی" له ماوه‌ی رابردوو، هه‌ماهه‌نگی و له‌یه‌ك تێگه‌یشتن له نێوان هه‌ردوولا هه‌بووه، به‌لام پێویسته گفتوگۆكان به‌رده‌وام بن و چاوەڕێی ئەوە دەكەین كه هەرێم و عێراق لەسەر سامان و داهات بگەنە رێككەوتن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.