Erbil 38°C شەممە 21 شوبات 08:10

تەندروستیی سلێمانی: ئەو پێنج کەسە تووشی کۆرۆنا بوون تەندروستیان زۆر باشه‌

داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كات خۆیان لە شوێنە جەنجاڵ و قەرەباڵغەکان بپارێزن
کوردستان TV
#7
100%


بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگه‌یاند: ئەو پێنج کەسەی له‌ شاری سلێمانی تووشی کۆرۆنا بوون تەندروستیان زۆر باشه‌.

سه‌باح نه‌سره‌دین به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند: ئه‌و پێنج كه‌سه‌ی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون ته‌ندروستیان جێگیره‌ و چاره‌سه‌ریان پێ نه‌دراوه‌، چونكه‌ پێویستیان به‌ ده‌رمان نه‌بووه‌ و هیچ نیشانه‌یه‌كی نه‌خۆشیه‌كه‌یان تێدا ده‌رنه‌كه‌وتووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد تووشبووه‌كان هیچ نه‌خۆشیه‌كی دیكه‌یان نییه‌ و به‌پێی ته‌مه‌نه‌كه‌شیان پێده‌چێت به‌ ئاسانی نه‌خۆشیه‌كه‌ تێپه‌رێنن، بۆیە دەتوانن بەسەر ڤایرۆسەکەدا زاڵ ببن و چاک ببنەوە.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان دەکات، خۆیان لە شوێنە جەنجاڵ و قەرەباڵغەکان بپارێزن، چونکە قه‌ره‌باڵغی هۆكارێكی سه‌ره‌كیه‌ بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە .

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.