وەزارەتی تەندروستی حكوومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند: لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو پشکنین بۆ 39 هاووڵاتی گومانلێکراو ئەنجامدراوە لە هەرێمی کوردستان وە گشت دەرەنجامەکان نێگەتیڤ بووە.
لە درێژەی ڕێکارەکانی خۆپارێزی وەزارەتی تەندروستی بۆ ڕێگە گرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 هەڵمەتی پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 وە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو پشکنین بۆ 39 هاوڵاتی گومانلێکراو ئەنجامدراوە لە هەرێمی کوردستان وە گشت دەرەنجامەکان نێگەتیڤ بووە واتە هەڵگری ئەو ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 نین.
دوای ڕاگەیاندنی 5 هاوڵاتی کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ لە ئێستادا باری تەندروستیان زۆر باشە و جێگێرە بێ ئەوەی پێویستیان بە هیچ چارەسەریەك هەبێت تەنها لەژێر چاودێری پزیشکین و لە کاتی پێویستبوونیان بە چارەسەری پزیشکی ئەوا کاری پێویستیان بۆ ئەنجام دەدرێت، وە هەروەها لە ڕێگەی تیمەکانی چاودیری تەندروستی توانرا پشکنین بۆ ئەو کەسانەش بکرێت کە هاوەڵی ئەو کەسانەیان کردووە کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێن.
دوای زیاد بوونی ژمارەی تووشبوان لە ووڵاتی ئێران و تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی تر لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ئەوا تیمەکانی تەندروستی لە بازگە ناوەخۆیەکانیش دەست بەکاربوون بۆ پشکنینی ئەو هاووڵاتیانەی کە سەردانی شارەکانی هەرێم دەکەن بۆ دۆزینەوەی گومانڵیکراوان، وە لە ئێستادا ژمارەی ئەو هاووڵاتیانەی کە لە کەرەنتینەکانن ژمارەیان ٢٥٦٤ هاووڵاتین کە دابەشکراون بەسەر شارەکانی هەولێر(١١٧٤) سلێمانی (٥٣٥) دهۆك (٤٤٩) هەڵەبجە (٨٢) گەرمیان (٢٠٨) ڕاپەڕین (١٠٤) کۆیە (١٢) وە تیمە تەندروستیەکان چاودێریان دەکەن بۆ چارەسەری پێویست لە کاتی ڕوودانی بارێکی لەناکاو.
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
3ی ئازاری 2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.