Erbil 38°C دووشەممە 04 ئایار 16:56

دیندار دۆسکی: سەرۆک بارزانی ھەرزوو دەیزانی بەو تاکڕەویە حکوومەتی عێراق پێک نایەت

پشتگوێخستنی پێکھاتەی سەرەکی کورد بە ئاسانی تێ ناپەڕێت
کوردستان TV
100%


دکتۆر دیندار دۆسکی، وەزیری پێشووی حکوومەتی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند ، پڕۆسەی پێکھێنانی حکوومەتی عێراق بەھۆی تاکڕەویی ھەندێ لایەنی عێراقی سەری نەگرت و دەیانویست حکوومەتێکی مەزھەبی لە عێراق پێک بێنن، بەڵام لە پێکھێنانی حکوومەتی مەزھەبی شکستیان ھێنا، ئەمە لە کاتێکدایە کە بڕیار بوو حکوومەتێکی نوێ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراق پێک بهێنرێت، کەچی بەرەو ئاقارێکی دیکەیان برد.

 راشیده‌گه‌ێنێت ، شەقام و لایەنە سیاسیەکانی عێراق لەگەڵ ھەڵبژاردنی پێشوەختدان. سەرۆک بارزانی بۆ تێپەڕاندنی کێشەکانی ئێستای عێراق چەندین جار جەختی لەسەر ئەنجامدانی ھەڵبژاردن کردووەتەوە، بەڵام ڕەوشەکە گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار و چارەسەرکردنی کارێکی ئەستەمە.

لەبارەی ھەڵوێستی سەرۆک بارزانی لەبارەی پێکھێنانی کابینەی حکوومەتی عێراق دکتۆر دیندار دۆسکی  رایده‌گه‌ێنێت ، سەرۆک بارزانی ھەر لە سەرەتاوە لەگەڵ ئەوە نەبوو بەو شێوازە تاکڕەوییە حکوومەت لە عێراق پێک بێت، چونکە پشتگوێخستنی دوو پێکھاتەی سەرەکیی کورد و سوننە بە ئاسانی تێ ناپەڕێت،  سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەشیدا سوپاسی یەکھەڵوێستیی لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی کرد.

دکتۆر دیندار دۆسکی، وەزیری پێشووی حکوومەتی عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ عێراق کەوتووەتە بۆشاییی دەستوورییەوە، چونکە حکوومەتی کاربەڕێکەر تەنیا یەک مانگە، واتە ٣٠ ڕۆژ، بەڵام نەیانتوانی لەو ماوەیەدا حکوومەت پێک بێنن، لەبەر ئەوەش، ئێستا عێراق لە بۆشاییی دەستووریدایە و سەرۆکوەزیرانی دەستلەکارکێشاوەش دەیەوێ ئەو بەرپرسیاریەتە لەسەر خۆی لابەرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.