دوای ئه‌وه‌ی كه حهوتهمین حاڵه‌تی تووش بوون به په‌تای كرۆنا له ناو به‌ندیخانه‌ی ئورمیه ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كرا، به‌رپرسانی ئه‌و به‌ندیخانه‌یه باری نائاساییان ڕاگه‌یاند.
دوێنێ ششێشهممه 3/3/2020 سه‌لمان سوله‌یمان نژاد، به‌ندكراوی ڕاگیراو له به‌ندی 3_4ی به‌ندیخانه‌ی ئورمیه به هۆی تووشبوون به په‌تای كۆڕۆنا بۆ ده‌ره‌وه‌ی به‌ندیخانه گوازرایه‌وه، له‌و به‌ندیخانه‌یه باری نائاسایی ڕاگه‌یه‌ندراوه.
یه‌كێك له به‌ندكراوانی ئه‌و به‌ندیخانه‌یه له په‌یوه‌ندییه‌كدا به هه‌نگاوی ڕاگه‌یاندووه كه، دوای گوازرانه‌وه‌ی سه‌لمان سوله‌یمان نژاد بۆ ده‌ره‌وه‌ی به‌ندیخانه، "مێهرعه‌لی فه‌رهه‌نگ" كارگێڕی ناوخۆیی بهندیخكانه له حزووری به‌ندكراوان پشتڕاستی كردووه‌ته‌وه كه سه‌لمان تووشی په‌تای كۆڕۆنا بووه و ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژ به‌رپرسانی به‌ندیخانه له ڕیگای بلیندگۆكانی به‌ندیخانه‌وه باری نائاساییان ڕاگه‌یاندووه.
ئه‌و به‌ندكراوه له‌درێژه‌دا ڕایگه‌یاند: كه به‌ندكراوه‌كانی به‌ندیخانه‌ی ئورمیه به هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه و به‌رپرسانی به‌ندیخانه‌ش بۆ هه‌ر به‌ندكراوێك دهمامهكێكیان دابین كردووه.
به وته‌ی یه‌كێك له به‌رپرسانی به‌ندیخانه‌ی ئورمیه، نزیكه‌ی 3500 به‌ندكراو به تۆمه‌تی جۆراوجۆر له‌و به‌ندیخانه‌یه ڕاگیراون.
له به‌نده‌كانی 1,2,3,4 سه‌رجه‌م 950 به‌ندكراو، له به‌نده‌كانی 9,10,11 سه‌رجه‌م 250 به‌ندكراو، له به‌ندی 14 سه‌رجه‌م 400 به‌ندكراو، له به‌ندی 15 سه‌رجه‌م 450 به‌ندكراو له به‌ندی ڕه‌وان ده‌رمانی 1 سه‌رجه‌م 170 به‌ندكراو، له به‌ندی سیاسی و مه‌زهه‌بی سه‌رجه‌م 70 به‌ندكراو، له به‌ندی ڕه‌وان ده‌رمانی 2 سه‌رجه‌م 200 به‌ندكراو و
له به‌ندی ژنان 400 به‌ندكراو، له به‌ندی لاوان 200 به‌ندكراو.، له به‌ندی كرێكاران 300 به ندكراو و له به‌ندی ”تلاش“ 80 به‌ندكراو ڕاگیراون كه دوای بلاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كرۆنا مه‌ترسی جیدی له سه‌ر ژیانیان دروست بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.