Erbil 38°C دووشەممە 04 ئایار 14:37

وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری بریارێکی نوێی راگه‌یاند

وێنه‌یه‌ك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه‌
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه‌ ، وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت ، كۆتایی به‌ كاری وردبینیكردنی لیستی سەرجەم مامۆستایانی گرێبەست هات

ئه‌حمه‌د عه‌بدولره‌حمان وته‌بێژى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت ، كاری وردبینی مامۆستایانی گرێبەستی ب.گ پەروەردەی هەولێر لە وەزارەتی دارایی و ئابووری تەواو بوو،  وەزیری دارایی و ئابووری ئەمڕۆ واژۆی لەسەر بە هەمیشەییكردنیان كرد.


راشیده‌گه‌ێنێت ، دوای پێنج ڕۆژ كاركردنی بەردەوام لە وەزارەتی دارایی و ئابووری، كاری وردبینیكردنی لیستی سەرجەم مامۆستایانی گرێبەست كۆتایی هات.
 

 

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.