Erbil 38°C دووشەممە 04 ئایار 14:57

لەهەولێر زیاتر لە 20 ڕێستورانت و کافتریا سزادران

بەهۆی پابەند نەبوونیان بە ڕێنماییە تەندروستیەکان
کوردستان TV
100%

بەهۆی پابەند نەبوون بە ڕێنماییە تەندروستیەکان و بڕیارەکانی پارێزگای هەولێر سەبارەت بە خۆپارێزی لە ڤایرۆسی (کۆرۆنا)، زیاتر لە 20 ڕێستورانت و کافتریا سزادران.

له‌راگه‌یاندراوێكدا راگه‌یاندنى پارێزگای هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه‌ دوای بەدواداچوون و چاودێریکردنی ڕێستورانت و کافتریاکانی سەنتەری شاری هەولێر لە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی پارێزگای هەولێر و ڕێنماییە تەندروستییەکان، پۆلیسی شارەوانی سەر بە قایمقامیەتی ناوەند و لێژنەی دەستەی گەشت و گوزار هەڵسان بە پشکنینی ڕێستورانت و کافتریاکانی سەنتەری شاری هەولێر. 


راشیده‌گه‌یه‌نن ، لە ئەنجامدا (28) ڕێستورانت و کافتریا بەهۆی سەرپێچی و پابەند نەبوون بە ڕێنماییە تەندروستیەکان و بڕیارەکانی پارێزگای هەولێر، سزایی دارایی (غرامە) کران، دوای داخستنی شوێنەکانیش بەڵێنامە لەخاوەنەکایان وەرگیرا بۆ دووبارەنەکردنەوەی سەرپێچییەکان.

11

 

 

دارشتنه‌وه‌ى  هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.