دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه یه‌كه‌م حاڵه‌تی مردن به‌هۆی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له سلێمانی تۆماركرا كه مامۆستایه‌كی ئاییبنی بوو به ناوی مه‌لا ڕه‌شید پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگه‌وتی مه‌حوی.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌وقاف و كار‌و باری ئاینی بڕیاریدا به ڕاگرتنی نوێژی هه‌ینی له‌سه‌رجه‌م مزگه‌وته‌كانی شاره‌كه تا كاتێكی نادیار.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه به ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: بڕیار وایه له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا سه‌رجه‌م مزگه‌وته‌كانی ناو بازاڕی شار به‌مه‌به‌ستی خۆپارێزی و ڕێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه دابخرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.