نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌به‌رده‌م مه‌حكه‌مه‌ی حاجیاوا شه‌ڕێكی گه‌وره له نێوان دوو بنه‌ماڵه له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی خوێنداری ڕوویداو به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س كوژران و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: كێشه‌كه به‌هۆی خزێندارییه‌وه بووه و به‌ر له دوو مانگ شه‌ڕێك له‌نێوان دوو بنه‌ماڵه له ناحیه‌ی بێتواته‌ی سه‌ر به قه‌زای ڕانیه ڕوویداو به‌هۆیه‌وه كوڕی فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه كوژرا و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بوو، ئه‌مڕۆش له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی قوربانییه‌كه‌وه له به‌رده‌م دادگای حاجیاوا به‌مه‌به‌ستی تۆڵه‌كردنه‌وه سێ كه‌سی بنه‌ماڵه‌كه‌ی دیكه‌یان كوشت و دووكه‌سی دیكه‌ش بریندار كران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.