Erbil 38°C دووشەممە 04 ئایار 13:10

سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان راگه‌یاندراوێکى بڵاوکرده‌وه‌

لە پەرلەمانی کورستان بە هەموو توانایەکەوە هاوکاردەبین
کوردستان TV
100%


د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك په‌یامێكی له‌سه‌ر گیانله‌ده‌ستدانى یه‌كه‌م دووچار بوونى كۆرۆنا راگه‌یاند 


سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌ێنێت ،  بە داخەوە بۆ گیان لەدەستدانی یەکێک لە قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، خوا سەبوری بنەماڵە و کەسوکاری بدات و جێگەی بەهەشت بێت  .


ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌  زۆر پێویستە هەموومان پێکەوە رووبەڕووی ئەم دەردە کوشندەیە ببینەوە  

 داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ده‌كات  هەڵمەتێکی نیشتیمانی فراوانتری هۆشیاری رابگەیەنێ  .


د.رێواز فایه‌ق  ده‌شڵێت ،  ئێمە لە پەرلەمانی کورستان بە هەموو توانایەکەوە هاوکاردەبین  .

سوپاسی هەموو ئەو فەرمانبەرانەش ده‌كات  کە لە ریزی یەکەمی پاراستنی هاوڵاتیانن ، بە تایبەتی کارمەندانی تەندرووستی و دەزگا ئەمنییەکان .

 
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.