ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه په‌رله‌مانی كوردستان كۆبووه‌وه و پڕۆژەیاسایی بەقاچاغبردنی نەوت و لێدرهێنراوەکانی پەسەندکرد.
له دانیشتنه‌كه‌دا سێ بڕگه خرابوونه به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مان كه بریتی بوون له یه‌كه‌م: قبوڵكردنى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى (گوڵستان باقی سلیمان) ئه‌ندامى په‌رله‌مان له (لیژنه‌ى كشتوكاڵ و ئاودێرى) و زیادكردنى بۆ سه‌ر (لیژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و داكۆكیكردن له‌مافى مرۆڤ.
دووه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای (به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به‌قاچاغبردنى نه‌وت و لێدهرهێنراوهكان له‌هه‌رێمی كوردستانی عێراق.
سێیه‌م: قبوڵكردنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی (شیرین یونس عبدالله) ئه‌ندامی په‌رله‌مان له لیژنه‌ی (په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕه‌وه‌ندی كوردستانی)و زیادكردنی بۆ سه‌ر لیژنه‌ی (داكۆكیكردن له‌مافی ئافره‌ت، هه‌روه‌ها زیادكردنی (زیاد جبار محمد)ئه‌ندامی په‌رله‌مان بۆ سه‌ر لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕه‌وه‌ندی كوردستان.
هاوكات له دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستاندا، بەزۆرینەی دەنگ پرۆژەیاسای بەقاچاغبردنی نەوت و لێدرهێنراوەکانی پەسەند کرد كه لە 13 ماددە پێکهاتبوو.
بەپێی ئەو یاسایە له‌مه‌و به‌دوا هەرکەسێک قاچاغچێتی بە نەوتەوە بکات ئەوا بۆ ماوه‌ی 5 تا 10 ساڵ زیندانی دەکرێت.
هه‌روه‌ها سزای دارایی چوار هێندەی ئەو برە پارەیەی کە له گەندەڵی بهقاچاغکردنی نەوت دەستیکەوتووە، به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.