Erbil 38°C شەممە 21 شوبات 06:47

لە گوندێکی جەلەولا داعش هێرشی کرده‌ سه‌ر هێزه‌ عێراقییه‌کان

سەربازێک کوژرا و دووانی دیکەش برینداربوون
کوردستان TV
#7
100%


ئەمشەو چەکدارانی داعش لە سنووری شێخ باوە لە گوندی قەڵای سەر بە ناحیەی جەلەولا هێرشیان کردە سەر سوپای عیراق و ژمارەیەک سەرباز عیراقی بوونە قوربانی.

عەمید کەمال مەحمود، فەرماندەی لیوای 5ی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە ناحیەی کوڵەجۆ بە ئەمشەو کاتژمێر 9:20 خولەک چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستیی داعش لە سنووری شێخ باوە لە گوندی قەڵای سەر بە ناحیەی جەلەولا هێرشیان کردە سەر سوپای عیراق".

ئاماژەی بەوەكرد "بەهۆی هێرشەکەوە سەربازێکی سوپای عیراق کوژرا و دووانی دیکەش برینداربوون، بەڵام چەکدارەکانی داعش هەڵهاتوون و هیچ زیانێکیان پێنەگەیشتووە".

جێگای ئاماژەیە، ئەم ماوەیە جموجوڵی چەکدارانی داعش لە ناوچە دابڕێنراوەکان و سنوورەکانی ئیدارەی گەرمیان زیادیکردووە بەتایبەت لەو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتی سوپای عیراقدان.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.