Erbil 38°C دووشەممە 04 ئایار 09:49

لە هەولێر 100 هەزار نەمام دەچێندرێت

هەڵمەتەکە سەرجەم قەزا و ناحییەکانی سنوری پارێزگای هەولێری پایتەخت ده‌گرێتەوە
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا راگه‌یاندنى پارێزگای هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مرۆ  پێنجشه‌ممه‌ 2020.3.5 له‌لایه‌ن د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر و  ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسیانی حکومی، هەڵمەتی فراوانی چاندنی 100 هەزار دار لە شاری هەولێر دەستی پێ کرد.

راشیده‌گه‌یه‌نن ، هەڵمەتی دار چاندن و زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی کە لەلایەن پارێزگای هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ شارەوانییەکانی سنوری پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ دەستی پێکرد، لە قۆناغی یەکەمی لە گوندی زانکۆی سەنتەری شاری هەولێر بەڕێوەچوو، وا بڕیاریشە بەمەبەستی زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی، هەڵمەتەکە سەرجەم قەزا و ناحییەکانی سنوری پارێزگای هەولێری پایتەخت بگرێتەوە.

لەبارەی دەستپێکردنی هەڵمەتەکە، د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر بۆ میدیاکان ڕایگەیاند ‌،لەسەر ڕاسپاردەی جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە پشتیوانی جەنابیان کە خۆی ڕاستەوخۆ پاڵپشتی ئەو هەڵمەتە دەکات، هەڵمەتەکە دەستی پێکرد، ئەم هەڵمەتە دەمێکە پلانی بۆ دانرابوو بەڵام بەهۆی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا و گرتنەبەری ڕێو شوێنەکانی خۆپارێزی لەم نەخۆشییە کەمیک دواخرا، بەڵام ئەمڕۆ  دەستمان بەو هەڵمەتەکرد وەک پەیامێک کە ژیان ناوەستێ، بڕیار وایە لە چوارچێوەی ئەم هەڵمەتەشدا 100هەزار دار بچێنین لە هەموو قەزا و ناحییەکانی سنوری پارێزگای هەولێر". 

پارێزگاری هەولێر هەروەها وتی، ئەم هەڵمەتە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزاری هەرێم، بەمەبەستی زیادکردنی رێژەی سەوزایی لەشارەکەمان بە چاندنی دار و گوڵ لە شوێنە جیاوازەکانی دەستمان پێکردووە، لێرەشەوە داوا لە هەموو هاوڵاتیان دەکەم ئامادەکاری بکەن بۆ ڕۆژی 2020.3.14 ڕۆژی لەدایک بوونی (بارزانی نەمر) کە ڕۆژی نەمام چاندنە، هەر کەس لە جیاتی ڕق و کینە و لەجیاتی هەمووشتێک، نەمامێک یان گوڵێک یان دارێک لەماڵەکەی خۆی بچێنێ بۆئەوەی بەیەکەوە شارەکەمان سەوز بکەین و ئەم هەڵمەتە سەربخەین. 

1

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.