له قۆناغی شازده‌ی جامی یه‌كێتی ئینگلته‌را، یانه‌ی تۆتنهام له‌سه‌ر یاریگای خۆی و له‌به‌رده‌م هانده‌رانی به جیاوازی لێدانه‌كانی سزای یه‌كلایی كه‌ره‌وه به یانه‌ی نۆریچ سیتی میوانی دۆڕاو ماڵئاوایی له پاڵه‌وانێتیه‌كه كرد
له یاریه‌كه‌دا یاریزانانی تۆتنهام له هێرش و فشاره‌كانیان ده‌ستپێشخه‌ربوون و له خوله‌كی سێزده به‌رگریكاری به‌لجیكی یان ڤێرتۆنخێن گۆڵێكی بۆ تیپی میواندار تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی حه‌فتاوهه‌شتیشدا، هێرشبه‌ری سویسری جۆسیپ درامیچ گۆڵی به‌رامبه‌ری نۆریچ سیتی به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، به ته‌واوبوونی هه‌ردوو كاتی یاسایی و زیادكراوی یاری به به‌رامبه‌ربوونی هه‌ردوو تیپ به گۆڵێك بۆ هه‌ریه‌كه‌یان په‌نابرایه به‌ر لێدانه‌كانی سزای یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌و تیایدا نۆریچ سیتی به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو گه‌یشته قۆناغی هه‌شت و له‌م قۆناغه‌ش ڕووبه‌ڕووی براوه‌ی یاری نێوان دێربی كاونتی و مانچسته‌ریونایتد ده‌بێته‌وه كه ئه‌مشه‌و به‌ڕێوه‌ده‌چێت، تۆتنهامیش ماڵئاوایی له پاڵه‌وانێتیه‌كه كرد
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.