یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی بۆ ماوه‌ی چوارده ڕۆژ له هه‌ڵمه‌تی رووبه‌ڕووبوونه‌وه دژی ڤایرۆسی كۆڕۆنا كه‌ره‌نتینه كرابوو، هه‌واڵی وه‌رگیرانی بۆ خوێندنی دكتۆرای له كۆمه‌ڵناسی گشتی پێده‌گات.
حه‌مه هه‌مزه، هاووڵاتییه‌كی دانیشتووی قه‌زای چۆمانه و ئێستا له قه‌زای سۆران كه‌ره‌نتینه كراوه، ناوی له لیستی ڕاگه‌یه‌ندراوی زانكۆی سۆران بۆ به‌ده‌ستهێنانی كورسی خوێندنی باڵا ڕاگه‌یه‌ندرا.
ئه‌و هاووڵاتییه ده‌ڵێت: ئه‌و ڕووداوانه‌ی ڕووده‌ده‌ن ئێمه پێویسته قبوڵیان بكه‌ین، پێویسته هه‌موو ئه‌و بارودۆخانه‌ی له ژیان دێته پێشمان ئاسایی وه‌ریان بگرین، چونكه هه‌موو شته‌كان تێده‌په‌ڕن و زۆرجار ناخۆشیه‌كان ده‌بن به خۆشی، ئه‌مڕۆ دوای 13 ڕۆژ مانه‌وه‌م له كه‌ره‌نتینه، دوای ئه‌وه‌ی لێره كۆمه‌ڵێك ئه‌زموونی نوێمان كرد، خۆشبه‌ختانه ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی توانستی ئه‌كادیمی دكتۆرا ڕاگه‌یه‌ندرا و وه‌ك قوتابی دكتۆرا له زانكۆی سۆران قبوڵ كرام.
ئه‌و وه‌رگیراوه‌ی خوێندنی باڵا، به گه‌شبینییه‌وه ده‌ڵێت: سواری ئه‌م شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌ی وێستگه‌ی ژیانیش ده‌بم، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم خزمه‌تێك به وڵات و نه‌ته‌وه‌كه‌م بكه‌م.
ڕۆژی چوارشه‌ممه زانكۆی سۆران ئه‌نجامی به‌رایی وه‌رگیران له خوێندنی باڵا (ماسته‌ر و دكتۆرا)ی ڕاگه‌یاند كه دوای په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانی وه‌رگیران له خوێندنی باڵا (ماسته‌ر و دكتۆرا) له زانكۆی سۆران له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستییه‌وه له رێكه‌وتی ٣/٣/٢٠٢٠، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خوێندنی باڵا و په‌یوه‌ندییه ئه‌كادیمییه‌كانی زانكۆ، ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی وه‌رگیران ڕاده‌گه‌یه‌نێت و له كورسییه ڕاگه‌یاندراوه‌كانی زانكۆی سۆران، پێشكه‌شكاران توانیویانه ڕێژه‌ی ٧٥.٢١٪ ی پلانی ماسته‌ر و رێژه‌ی٩٥.٨٣٪ی پلانی دكتۆرا پڕبكه‌نه‌وه
ژێده‌ر/ زاری كرمانجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.