وەزارەتی تەندروستی رەتیدەکاتەوە تاوەکو ئێستا هیچ کەس لە هەولێر تووشی کۆرۆنا بووبێت و ئەو ڤیدیۆیەی لەوبارەوە بڵاوکراوەتەوە بەبێ بنەما ناودەبات کە دوورە لە راستییەوە.
لە روونکردنەوەیەکدا وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت: "لەچەند ئەکاونتێک لە سۆشیاڵ میدیا ڤیدیۆیەکی بێ بنه‌ما بڵاوكراوه‌ته‌وه کە گوایە لە شاری هەولێر کەسێک تووشبووە به ڤایرۆسی كۆڕۆنا و لە ڤیدیۆکە ناوی دەهێندرێت، لێره‌وه بۆ رای گشتی هاونیشتیمانیان روونیدەکەینەوە كه ئه‌م ڤیدیۆیە بێ بنه‌مایه و دووره له ڕاستی و هه‌روه‌كو چۆن دووپاتكراوه‌ته‌وه هه‌ر حاڵه‌تێك هه‌بێت به فه‌رمی راده‌گه‌ێندرێت".
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر رایدەگەیێنێت کە "رێكاری یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌به‌ر كه هه‌واڵی بێ بنه‌ما بۆ شڵه‌ژانی ده‌روونی خه‌ڵك بڵاودەکەنەوە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.