وەزارەتی تەندروستی چەند بڕیارێک بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بڵاودەکاتەوە و رێگەنادرێت بە سەردانکردنی هاونیشتمانیان بۆ لای نەخۆش لە نەخۆشخانە حکومی و ئەهلییەکان.
دەقی راگەیێندراوەکە:
لەپێناو بەرژەوەندی گشتی بۆ رێگەگرتن لە ترسناکی بڵابوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 و دوابەدوای بڕیارەکانی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییە تەندروستییەکانی پارێزگاکان، بڕیارماندا بە:
1- قەدەخەکردنی تەواوی سەردانکردنی هاووڵاتییان بۆ نەخۆشخانەکان و سەنتەرەکان لەکەرتی گشتی و تایبەت (نەخۆشخانەکانی حکومی و ئەهلی).
2- دەبێت لە قاوشی نەخۆشخانەکان نەخۆش تەنها یەک هاوەڵی زیاتری لەگەڵدا نەبێت و لەبەشەکانی چاودێری چڕ پێویست بەبوونی هاوەڵی نەخۆش ناکات.
هیوادارین هاووڵاتییان پابەندی بڕیار و رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی بن بۆ پاڵپشتی هەموو لایەک لە کۆنتڕۆڵکردنی بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشییە.
لەگەڵ رێزماندا
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
5ی ئازاری 2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.