وەزارەتی تەندروستیی عێراق سێ تووشبووی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند کە دوانیان لە کەرکووک و یەکێکیان لە پارێزگای واستە.
وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڵاوی كردەوە كە سێ كەسی تریان وەكو تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كردووە، ئێستا چارەسەری پێویستیان بۆ دەكرێت و باری تەندروستییان جێگیرە.
وەزارەتی تەندروستیی عێراق داوای جێبەجێكردنی ڕێوشوێنەكانی خۆپاراستنی لە ڤایرۆسەكە كردووە و دووپاتی كردووەتەوە كە ئەم ڕێوشوێنانە دەبنە هۆی كەمبوونەوەی گواستنەوەی ڤایرۆسەكە.
بەم شێوەیە ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسەكە لە عێراق گەیشتە 41 كەس و تا ئێستاش سێ كەس بە هۆی ئەم ڤایرۆسەوە لە عێراق گیانیان لەدەست داوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.