وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئەنجامى تاقیکردنەوەى خولەکانى توانستى زمانى ئینگلیزى لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بۆ قوتابییانى خوێندنی باڵا و خوازیارانى بەدەستهێنانى نازناوى زانستى ڕادەگەیەنێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 5/3/2020، د. محمد حوسێن، سەرۆکی لێژنەی تایبەت بە پێداچوونەوە بە مەرج و ڕێنماییەکانی زمانی ئینگلیزی و ڕێکخستنەوەی کار و چالاکییەکانی سه‌نتەرەکانی زمان لە وەزارەتى خوێندنى باڵا، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی وه‌زاره‌ته‌كه‌ى ڕاگه‌یاندووه: "دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆ ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى خولەکانى توانستى زمانى ئینگلیزى لە سه‌نتەرى زمانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بۆ قوتابییانى خوێندنی باڵا و خوازیارانى بەدەستهێنانى نازناوى زانستى لەلایەن سهنتەرەکانەوە ڕادەگەیەنرێت".
باسى له‌وه‌ش كردووه، قوتابییانى خوێندنی باڵا و خوازیاران بۆ وەرگرتنەوەى ئەنجامەکانیان، دەتوانن سەردانى سه‌نتەرەکان، یان ماڵپه‌ڕى سه‌نتەرەکانى زمان و ماڵپه‌ڕى زانکۆکان بکەن. گوتیشى: "لە داهاتوویەکى نزیکدا تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست و ناونووسین بۆ خولی نوێى ئاستەکانى توانستى زمانى ئینگلیزى بە سیسته‌مێکى تازە لە سەرجەم سه‌نتەرەکانى زمانى زانکۆکان دەستپ ێدەکاتەوە، ئەمەش لەدواى ئەنجامدانی خولێکی ڕاهێنان بە سەرکەوتوویی بۆ بەڕێوەبەرانی سه‌نتەرەکانی زمان".
د. محه‌مه‌د حوسێن ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، ژمارەی بەشداربوان بۆ سەرجەم ئاستەکان لە سه‌نتەرەکان 983 بەشداربوو بووە، دواى دەرچوونى ئەنجامەکان بۆ ماوەى 72 كاتژمێر کاندیدان و خوازیاران دەرفەتیان لەپێشە بۆ پەڵپگرتن لە ئەنجامەکانیان، تاوه‌كوو کۆتایى دەوامى فەرمى ڕۆژى یەکشەممە 8/3/2020.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.