بەشێك لەو ھاووڵاتیانەی لە سنووری پارێزگای ھەولێر لە كهرهنتینه كرابوون، ڕەوانەی ماڵەكانیان کرانهوه و ھیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا له سنووری ئهو پارێزگایه تۆمارنهكراوە.
سەرھەنگ جەلال، بەڕێوهبەری خۆپارێزی تەندروستی ھەولێریش دەڵێت ڕێکارەکان بەردەوامن و ھیچ حاڵەتێکی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا له شارى ههولێر تۆمار نەکراوە.
لە سنووری پارێزگای ھەولێر 1174 کەس كهرهنتینهكراون، لەو ژمارەیەش نزیکەی 380 کەس پشکنینەکانیان تەواو بووه و تەندروستی ھەولێریش دڵنیایی دەدات، کە ھیچ حاڵەتێکی تووشبوون به ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سنووری ئهو پارێزگایه تۆمار نەکراوە.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.