Erbil 38°C دووشەممە 23 شوبات 08:55

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق: بەبێ پەسه‌ندکردنی یاسای هەڵبژاردن ناکرێت پێشنیازی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ بکرێت

لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق
کوردستان TV
100%

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایدەگەیێنێت، بەبێ تەواوکردن و پەسه‌ندکردنی یاسای هەڵبژاردنەکان، ناکرێت پێشنیازی وادەی هەڵبژاردنی پێشوەخت بکرێت.

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند "پرۆسەی هەڵبژاردنێکی پاک بەپێی پێوەرە یاسایی و نێودەوڵەتییەکان پێویستی بەوەیە پەرلەمانی عێراق پەلەبکات لە تەواوکردنی رێوشوێنەکانی یاسای هەڵبژاردن و خشتەی هاوپێچکراوی یاساکە کە بازنەکانی هەڵبژاردن، ژمارەی کورسییەکانی هەر بازنەیەک و سنووری ئیدارەی هەڵبژارن بە وردی دیاری دەکات".

لە راگەیێندراوی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژە بەوە کراوە، دوای تەواوکردنی ئەو رێوشوێنە یاساییانە کۆمیسیۆن دەتوانێت وادەیەک پێشنیاز بکات وەک ئەوەی لە یاسای هەڵبژاردن هاتووە، لەگەڵ رەچاوکردنی ئەوەی وادەی هەڵبژاردنەکە لە نزیکترین کاتدا بێت.

هەر لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، ئەنجوومەنی کۆمیسیاران پاڵپشت بە یاسای ژمارە 31ی ساڵی 2019ی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان کاردەکات بۆ زەمینەسازیی رێوشوێنە تەکنیکی و لۆجستییە پێویستەکان بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان بەمەبەستی پاراستنی پاکی و شەفافیەتی هەڵبژاردنەکان. 

جێی باسه‌ رۆژی دووشەممەی رابردوو عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی كاربه‌ڕیكه‌ری عێراق  نامەیەکی ئاراستەی سەرۆککۆمار و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کرد و پێشنیازی کرد کە لە رۆژی 4ی 12ی2020 هەڵبژاردن بکرێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.