ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له نزیك باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له تونس روویدا و قوربانی لێكهوتهوه.
ئاژانسی سكای نیوز رایگه‌یاند: كاتژمێر 11:20 خووله‌كی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له نزیك باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له گه‌ڕه‌كی بوحه‌یره‌ی وڵاتی تونس ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا.
شایه‌تحاڵه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه خۆكوژه‌كان دوو كه‌س بوونه و له رێگه‌ی ماتۆڕسكیله‌وه خۆیان گه‌یاندووه‌ته نزیك باڵێۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له تونس.
به گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا تا ئێستا پێنج كه‌س برینداربوونه كه سه‌رجه‌میان سه‌ر به هێزه‌كانی ئاسایشن، تا ئێستاش به فه‌رمی ژماره‌ی قوربانییه‌كانی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه رانه‌گه‌یه‌ندراوه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.