Erbil 38°C دووشەممە 04 ئایار 06:02

له‌ به‌رلین کۆنفڕانسێکی تایبه‌ت به‌ پرسی کورد به‌ڕێوه‌ده‌چێت

شاندێكی په‌رله‌مانی كوردستانیش به‌شداره‌
به‌رلین
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ له‌ به‌رلینی پایته‌ختى ئه‌ڵمانیا كۆنفڕانسێكی تایبه‌ت به‌ پرسی كورد به‌ڕێوه‌ده‌چێت و شاندێكی په‌رله‌مانی كوردستانیش به‌ سه‌رۆكایه‌تیی هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌و كۆنفڕانسه‌دا به‌شداره‌ . 

له‌و كۆنفڕانسه‌دا باس له‌ پرسی كورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و ئاسته‌نگ و ده‌رفه‌ته‌كان بۆ چاره‌سه‌ری پرسی كورد ده‌كرێت، هه‌ر له‌و كۆنفڕانسه‌دا چه‌ندین شاره‌زا و لێكۆڵه‌ر و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا به‌شدارن . 

رێبوار بابكه‌یی ئه‌ندامی شاندی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ لێدوانێكدا بۆ كوردستان تیڤی رایگه‌یاند كه‌ ئه‌و كۆنفڕانسه‌ له‌باره‌ی پرسی كورد زۆر گرنگه‌ و یه‌كه‌م جاره‌ له‌ په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا له‌ كۆنفڕانسێكی له‌م شێوه‌یه‌دا باس له‌ پرسی كورد بكرێت و بایه‌خه‌كه‌ی له‌وه‌دایه‌ كه‌ پرسی كورد بۆته‌ پرسێكی نێوده‌وڵه‌تی و له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپاش گرنگی زۆری پێده‌ده‌رێت .  

كورد

كورد
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.