ئەمڕۆ هەینی تووشبوویەكی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق بە تەواوی چاك بووەوە.
عەلی بەیاتی ئەندامی كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ لە عێراق رایگەیاند" ئەمڕۆ یەكەم تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق بە تەواوی چاك بووەوە.
تووشبووەكە بۆ چەند ڕۆژێك لە نەخۆشخانەیەكی بەغدا مابووەوە، بە بێ وەرگرتنی چارەسەری، چاك بووەتەوە.
جێی باسە تا ئێستا 38 كەس لە عێراق بە تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.