Erbil 38°C دووشەممە 04 ئایار 04:22

تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا 100 هەزار کەسی تێپەڕاند

ژمارەی گیان لەدەستدان گەیشتووەتە 3 هەزار و 408 كه‌س
به‌ریتاینا
کوردستان TV
100%


ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ڕێژەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا 100 هەزار كەسی تێپەڕاند.

ئاژانسه‌كانى هەواڵ بڵاويان كردەوە، ڕێژەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا 100 هەزاری تێپەڕاندووە و وڵاتانی جیهانیش بەردەوامن لە توندتركردنی ڕێوشوێنەكانی بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەكە.

ئاژانسەكە لە دەزگای ئاماری سەر بە ڕێكخراوی زانستی و ئەندازیاریی زانكۆی جۆنز هۆبكنزی گواستەوە كە ژمارەی ڕاستینەی تووشبووانی ڤایرۆسەكە لە جیهاندا گەیشتووەتە 100 هەزار و 330 تووشبوو.

زیاتر لە 80.5 هەزار تووشبوو لە چینن، 6.6 هەزاریش لە كۆریای باشوور، نزیكەی 4.75 هەزار تووشبووش لە ئێران و زیاتر لە 3.85 هەزار تووشبووش لە ئیتاڵیان.

تا ئێستاش ژمارەی گیان لەدەستدانی تووشبووان گەیشتووەتە سێ هەزار و 408 تووشبوو لە جیهاندا، كە لەو ژمارەیەدا سێ هەزار و 42یان لە چین بوون، لە ئیتاڵیاش 148 كەس، لە ئێران 124 كەس و لە كۆریای باشووریش 42 كەسی تووشبووی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەست داوە. هەروەها ژمارەی ئەو تووشبووانەی لە ڤایرۆسەكەش ڕزگاریان بووە 55 هەزار و 694 كەسن.

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌، رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند"ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا لەسەرتانسەری جیهان گەیشتووەتە 100 هەزار كەس و ئاشكراشیكرد،" 20 جۆر ڤاكسینی دژە كۆرۆنا ئامادەن بۆ تاقیكردنەوە.
 

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.