ئه‌حمه‌د سه‌حاف گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند" له‌مڕۆوه سه‌ردانی بیانییه‌كان و هاووڵاتیانی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی (توركیا، فه‌ره‌نسا، ئیسپانیا و نایجیریا) بۆ عێراق قه‌ده‌غه كرا.
تا ئێستا عێراق قه‌ده‌غه‌ی به‌سه‌ر سه‌ردانی هاووڵاتیانی (13) وڵات‌دا سه‌پاندووه و بڕیاری قه‌ده‌غه كردنه‌كه ته‌نیا شانده ره‌سمی و دیپلۆماسییه‌كان ناگرێته‌وه.
دوای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی مردنی دوو هاووڵاتی له به‌غدا به هۆی كۆرۆنا و تۆماركردنی ئه‌و دوو حاڵه‌ته‌ی مردن له هه‌موو عێراقدا به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه و تووشبوونی (38) كه‌س، شانه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ئه‌مڕۆ له به‌غدا كۆبوه‌وه و ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد.
له دیارترین ئه‌و بڕیارانه، راگرتنی ده‌وامی سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی جگه له كه‌رتی ئه‌منی و ته‌ندروستی تا (15)ی ئه‌م مانگه.
هه‌روه‌ها راگرتنی ده‌وامی ناوه‌نده‌كانی خوێندنی كه‌رتی په‌روه‌رده تا (21)ی ئه‌م مانگه و راگرتنی ده‌وامی زانكۆ و په‌یمانگه‌كانه تا (12)ی ئه‌م مانگه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.