ئه‌مڕۆ هه‌ینى، شاندێکی حکوومەتی هەرێم به‌شدارى له کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای حکوومەتی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا كرد، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هەماهەنگی زیاتری نێوان هەرێم و بەغدا و پاڵپشتیکردنی رێکارەکانی خۆپارێزیی لە هەرێم و دابینکردنی بڕەبەشی پێداویستی پزیشکی، جه‌ختكرایه‌وه.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى له ڕاگه‌یاندنه عێراقییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، شاندەکەى هه‌رێمى كوردستان بە سەرۆکایەتی دكتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەشداری کۆبوونەوەی لێژنەی باڵاى حکوومەتی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا كردووه و لەگەڵ دكتۆر جه‌عفه‌ر عه‌لاوی وەزیری تەندروستی عێراق کۆ بووه‌ته‌وه.
شانەی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا له عێراق بە سەرپەرشتی وەزیرانی تەندروستی ھەرێمی كوردستان و عێراق لە كۆبوونەوەدا ڕایانگه‌یاندووه، "كارمەندانی تەندروستی كە چاودێری تووشبووان دەكەن بە 500 ھەزار دینار پاداشت دەكرێنه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پلانەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە عێراق و ھەرێمی كوردستان و ھەنگاوەكانی ھەولێر و بەغدا لەوبارەوە تاوتوێ كراوه.
شایه‌نى باسه بە پێی ئامارە فەرمییەکان تا ئێسته 38 کەس لە ته‌واوى عێراق و هه‌رێمى كوردستان توشی کۆرۆنا بوون و دوو کەس گیانی لە دەست داوە، هه‌روه‌ها پشكنین بۆ 400 گومانلێكراوی كۆرۆنا كراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.