له كه‌ركووك 3 كه‌س له هه‌ڵگرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌خۆشخانه به‌جێده‌هێڵن و چاكبوونه‌ته‌وه و 4 كه‌سی دیكه‌ش له ژێر چاودێری پزیشكی دان.
به‌ڕێوبه‌ری گشتیی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركووك له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا، هه‌واڵی چاكبوونه‌وه‌ی ئه‌و سێ كه‌سه راده‌گه‌یه‌نێت و ئاماده‌كاری كراوه بۆ ئه‌وه‌ی كاتژمێر 09:00ی ئه‌مشه‌و ئه‌و سێ هاووڵاتییه نه‌خۆشخانه بهجێبهێڵن.
گوتیشی" ئه‌و سێ هاووڵاتییه ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن و له ئێران گه‌ڕابوونه‌وه و ته‌نیا یه‌كێكیان له ژێر چاودێریدا ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، 19 هاووڵاتی دیكه به گومانی هه‌بوونی كۆرۆنا خراونه‌ته ژێر چاودێرییه‌وه و نموونه‌ی پشكنینیان ناردراوه بۆ به‌غدا و هێشتا دڵنیایی له باره‌یی ئه‌گه‌ری تووشبوونیان نییه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.