وهزارهتی تهندروستی ههرێمی كوردستان، حاڵهتێكی تووشبووی كۆرۆنای له ههولێر راگهیاند.
لهراگهیاندراوێكدا وهزارهتى تهندروستى ههرێمی كوردستان بڵاوی كردهوه كه لە بەردەوامی بەرنامەی دۆزینەوەی گۆمانلێکراوان لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو، ئەمڕۆ پشکنین بۆ (27) گۆمانلێکراو ئەنجامدرا کە لە نێویاندا (1) نەخۆش دەرەنجامی پشکنینی تاقیگەیی پۆزەتیڤ دەرچوو و هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 یە، کە ئافرەتێکی تەمەنی (33) ساڵە و دانیشتووی شاری هەولێرە.
دهقی راگهیهندراوی وهزارهتى تهندروستى ههرێمی كوردستان:
لەمیانەی رێکارەکانی خۆپارێزی و رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 و کۆنتڕۆڵکردنی ئەو نەخۆشییە و بەردەوامی تیمەکانی گەڕان و پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە لە رێگەی دامودەزگاکان و تیمەکانی تەندروستی رۆژانە بەردەوامن لەگەڵ چاودێریکردنی رەوشی تەندروستی ئەو هاووڵاتیانەی کە لە کەرەنتینەکانن کە ژمارەیان (2804) هاووڵاتی بوون لە 30 شوێنی جیاواز وە لە ئێستادا (982) هاووڵاتی دەرچوون لە کەرەنتین و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان.
دوای راگەیاندنی ژمارەی تووشبوان لە هەرێمی کوردستان لە ئێستادا باری تەندروستیان جێگێرە و لەژێر چاودێری پزیشکی دان، و لە بەردەوامی بەرنامەی دۆزینەوەی گۆمانلێکراوان لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو، ئەمڕۆ پشکنین بۆ (27) گۆمانلێکراو ئەنجامدرا کە لە نێویاندا (1) نەخۆش دەرەنجامی پشکنینی تاقیگەیی پۆزەتیڤ دەرچوو و هەڵگری فایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 یە، کە ئافرەتێکی تەمەنی (33) ساڵە و دانشتووی شاری هەولێرە لە کاتی تێستادا باری تەندروستی جێگیرە، بەمەش کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان بوو بە (9) حالەت کە لە نێویاندا (1) مردن هەیە.
وەزارەتی تەندروستی دووپاتی دەكاتەوە كە پێویستە هەموولایەك پابەندی بڕیارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی ناوەخۆ و رێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی و پاڵپشتی تیمەكانی تەندروستی بن بۆ دۆزینەوەی هەر گۆمانلێكراوێك و گەشتیارێك كە دوورن لە چاوی تیمەكانی تەندروستی و هاووڵاتیان دڵنیا دەكەینەوە كە بەردەوام دەبین لە كاری پێویست بۆ رێكارەكانی خۆپارێزی و دۆزینەوەی گومانلێكراوان و رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوە و بەدواداچوونی چارەسەریەكانى نەخۆشەكان.
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.