Erbil 38°C دووشەممە 04 ئایار 04:06

رۆژنامه‌یه‌کی ئه‌مریکی: شازاده‌ی جێنشینی پێشووی سعوودیه‌ و برای شا به‌تۆمه‌تی خیانه‌تکردن ده‌ستگیراون

سزاكه‌ی له‌سێداره‌دانه‌
کوردستان TV
100%

رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت ژۆرنالی ئه‌مریكی ئاشكرای كردووه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودیه‌ محه‌مه‌د بن نایف، شازاده‌ی جێنشینی پێشووی سعوودیه‌ و ئه‌حمه‌د بن عه‌بدولعه‌زیز، برای شای سعوودیه‌،به‌تۆمه‌تی خیانه‌ت كردن ده‌ستگیركردووه‌.

هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه‌ له‌سه‌رچاوه‌ نزیكه‌كانییه‌وه‌ روونیكردۆته‌وه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودیه‌، ماڵی محه‌مه‌د بن نایف، شازاده‌ی جێنشینی پێشووی سعوودیه‌ و ئه‌حمه‌د بن عه‌بدولعه‌زیز،برای شای سعوودیه‌ یان پشكنیوه‌ و دواتر ده‌ستگیریان كردوون.

رۆژنامه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌ش كردووه‌ كه‌ سزای ئه‌و تۆمه‌ته‌ی ئاراسته‌ی هه‌ردوو میره‌كه‌ كراوه‌، ده‌گاته‌ به‌ندی هه‌تا هه‌تایی و له‌وانه‌شه‌ بگاته‌ له‌سێداره‌دان.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ژێده‌ر / رووسیا ئه‌لیۆم

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.