له هه‌فته‌ی بیستوحهوتهمی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا، كاتژمێر 8:30ى خوله‌كی ئه‌م شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی بارسێلۆنا پاڵه‌وانی دوو وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه میوانداری یانه‌ی ڕیال سۆسیداد ده‌كات
یاریزانانی بارسا دوایین یه‌كه‌ی مه‌شقیان بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ یاریه‌كه به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ر كیكی سێتین سازكرد، هاوكات یاریزانی به‌ڕازیلی ئارتۆر میلۆ به‌هۆی پێكان به‌شداری له مه‌شقه‌كان نهكردو له‌و یاریه داده‌بڕێ، له گه‌ڕی پێشووی لالیگا
بارسێلۆنا یاری كلاسیكۆی به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر به ڕیال مه‌درید دۆڕاند‌و به جیاوازی یه‌ك خاڵ پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كانی بۆ ڕكابه‌ره ته‌قلیدیه‌كه‌ی جێهێشت، له‌و لاشه‌وه ڕیال سۆسیداد سه‌ركه‌وتنی له سێ یاری ڕابردووی خۆی له خوله‌كه به‌ده‌ستهێناوه‌و به كۆكردنه‌وه‌ی چلوسێ خاڵ له پله‌ی شه‌شه‌می ڕیزبه‌ند دایه‌و چوارشه‌ممه‌ی ڕابردووش گه‌یشته یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیا، كیكی سێتین ڕاهێنه‌ری بارسێلۆنا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا سه‌باره‌ت به یاریه‌كه ڕایگه‌یاند كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن به تۆماركردنی ئه‌نجامێكی باش له‌به‌رامبه‌ر سۆسیداد به‌سه‌ر كاریگه‌ریه‌كانی دۆڕانی كلاسیكۆ زاڵ بن و بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ڕێچكه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كان، گوتیشی، ئه‌ركی تیپه‌كه‌مان له‌و یاریه ئاسان نابێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی سۆسیداد ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كات و یاریزانی به‌توانا به‌خۆوه ده‌گرێت
ڕاهێنه‌ری بارسا جه‌ختیشیكرده‌وه كه هێشتا ڕكابه‌ریه‌كانی لالیگا كۆتایی نه‌هاتووه‌و هه‌وڵ ده‌ده‌ن له یاریه‌كانی داهاتوو له‌سه‌ر هه‌مان گوڕوتین به‌رده‌وام بن و به ئاستی تیپه‌كه‌شی گه‌شبینه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.