له ده‌ستپێكی یاریه‌كانی گه‌ری بیست‌و حه‌وته‌مینی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا هه‌ردوو یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس و ڤالنسیا رووبه‌روی یه‌كتری بوونه‌وه
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای میندێزۆ رۆزا به‌رێوه چوو ، له خوله‌كی 34 دانیال بارێخۆ به لێدانێكی راسته‌وخۆی به‌هێز گۆلی یه‌كه‌می بۆ شه‌مشه‌مه كوێره‌كان تۆمار كرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واو بوو
له گێمی دووه‌م تیپی خاوه‌ن یاریگا هه‌ولی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاریه‌كه‌یان دا‌و له خوله‌كی 73 ئێدگار مێندێز گۆلی یه‌كسان بوونه‌وه‌ی تۆمار كرد‌و یاریه‌كه‌ی گه‌یانده‌وه خالی سه‌ره‌تاو به‌م جۆره‌ش هه‌ر یانه‌یه‌و به خالێك یاریگایان به‌جێ هێشت .
یانه‌ی ڤالنسیا كۆی خاله‌كانی له پله‌ی خهوتهمی ریزبه‌ندی یانه‌كان بۆ چل‌و دوو خال به‌رزبۆوه‌و ئالاڤێسیش سی‌و دوو خالی هه‌یه‌و له پله‌ی دوازده‌هه‌مینی ریزبه‌ندی دێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.