له ده‌ست پێكی هه‌فته‌ی بیست‌و پێنجه‌مینی خولی یانه‌كانی ئه‌لمانیای ناسراو به بۆندس لیگا یانه‌ی كۆلن له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی بادربۆرن تۆمار كرد
یاریه‌كه له‌سه‌ر ستادیۆمی بێن تێله‌ر ئه‌رینا به‌رێوه چوو، تیپی میوان به‌هێزه‌وه ده‌ستیان به‌یاری كردن كرد ، له خوله‌كی بیست‌و هه‌شت خۆرخی میری گۆلی یه‌كه‌می بۆ كۆلن تۆمار كرد ، له خوله‌كی سی‌و شه‌ش جۆناس هیكتۆر گۆلی دووه‌م و دلنیایی میوانه‌كانی تۆمار كرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م دوو گۆله ته‌واو بوو
له گێمی دووه‌م خاوه‌ن مال به‌مه‌به‌ستی گرینی ئه‌نجام هاته‌وه ناو یاریگا به‌لام ته‌نها توانیان گۆلێك له خوله‌كی حه‌فتاو سێ له رێگای یاریزان دینس سربینی تۆمار بكه‌ن و یاریش به دوو گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك له سوودی یانه‌ی كۆلن كۆتایی پێ هات و به‌هۆیه‌وه یانه‌كه سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی ده‌یه‌می ریزبه‌ندی و كۆی خاله‌كانی گه‌یانده سی‌و دوو خال و یانه‌ی بادربۆرنیش له پله‌ی هه‌ژده‌هه‌مین و كۆتایی ریزبه‌ندی دێت و خاوه‌نی شازده خاله .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.