Erbil 38°C ھەینی 10 نیسان 19:35

مێسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی مانگی ڕابردووی خولی یانه‌کانی ئیسپانیای به‌ده‌ستهێنا

دوای ئه‌و ئاسته‌ به‌رزه‌ی له‌ ڕیزی تیپه‌كه‌ی پێشكه‌شی كرد
کوردستان TV
100%


لیۆنێل مێسی ئه‌رژه‌نتینی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی مانگی ڕابردووی خولی یانه‌كانی ئیسپانیای به‌ده‌ستهێنا

 یه‌كگرتووی لالیگا له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی ڕایگه‌یاند كه‌ مێسی به‌ باشترین یاریزانی مانگی شوباتی خولی ئیسپانیا ده‌ستنیشانكراوه، ئه‌ویش دوای ئه‌و ئاسته‌ به‌رزه‌ی له‌ ڕیزی تیپه‌كه‌ی پێشكه‌شی كردو له‌گه‌ڵ بارسا سه‌ركه‌وتنی له‌ یاریه‌كانی مانگی ڕابردووی‌ خولی پله‌ یه‌كی ئیسپانیا به‌ده‌ستهێنا، ئه‌ویش به‌ تۆماركردنی‌ چوار گۆڵ و دروستكردنی پێنج گۆڵی دیكه‌ بۆ هاوكارانی

 له‌ 22ی ئه‌م مانگه‌و به‌ر له‌ یاری نێوان بارسێلۆناو لیگانێس، مێسی خه‌ڵاته‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت كه‌ ئه‌مه‌ش دووه‌م جاره‌ له‌م وه‌رزه‌ ده‌بێته‌ خاوه‌نی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی مانگ، دوای ئه‌وه‌ی له‌ مانگی تشرینی دووه‌می ڕابردوودا هه‌مان خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێنابوو 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.