ئه‌بوبه‌كر سلێمان په‌یامنێری كوردستان تیڤى رایگه‌یاند ، شەوی رابردوو چەند كەسێك دوكانێكی زێڕینگرێكیان لە بازاڕی قەزای سۆران بڕیووە و تەواوی زێڕەكەشیان بردووە.
راشیگه‌یاند ، بەگوێرەی زانیارییەكان ئەو كەسانەی زێڕەكەیان دزیوە لە ژێر دوكانەكە تونێلیان لێداوە.
ئه‌بوبه‌كر سلێمان په‌یامنێری كوردستان تیڤى ده‌شڵێت لەڕێگەی تونێلێهوه بە نێو ئاوەڕۆ( مەزرا)ی بازاری سۆراندا كه‌سه‌كان گەیشتوونەتە دوکانی زێڕینگرهكه و تەواوی زێرەکهیان بردووه کە مەزەندە دەکرێت بە 30 سی کیلۆ زێر
راشیدهگهێنێت ، له‌ئێستا تیمێکی شارەزا لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس وئاسایشی سۆران سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.