ئه‌ده‌هه‌م ئیسماعیل، به‌رێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: حاڵه‌تی زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، سووكه‌و به‌ره‌و چاكبوونه‌وه ده‌چن.
هه‌روه‌ها گوتی: سبه‌ی چه‌ند بارێكی پێداویستییه پزیشكییه‌كان ده‌گه‌نه نێو عێراق و چه‌ند بارێكی دیكه‌ش به‌رێگاوه‌ن.
گوتیشی: مه‌ترسی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌ر به‌ته‌مه‌نه‌كان و ئه‌وانه‌ی به‌رگری له‌شیان لاوازه و نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه، زیاتره.
هه‌روه‌ها به‌رێوه‌به‌ری نووسینگه‌كه ئاشكراشی كرد كه رۆژی سێشه‌ممه شاندێك له شاره‌زایانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بۆ رێگه‌گرتن له چۆنییه‌تی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌گه‌نه عێراق.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر / فورات نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.