به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئه‌لئه‌خبارییه دوێنێ هه‌ینی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له هادی موده‌ریسی، مه‌رجه‌عی ئایینی شیعه‌كانی عێراق رایگه‌یاندووه كه موده‌ریسی و هاوسه‌ره‌كه‌ی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌شی بۆ ئه‌مه‌ش كردووه كه له ئێستادا موده‌ریسی له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌كی نێو شاری قوم-ی ئێران چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرێت.
هاوكات چالاكوانان و ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی عێراق ، تووشبوونی مه‌رجه‌عی ئایینی شیعه‌كانی عێراق و هاوسه‌ره‌كه‌ی یان پشت راستكردۆته‌وه.
هه‌روه‌ها نه‌وه‌ی موحسین موده‌ریسی له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: له ئێستادا ره‌وشی ته‌ندروستی هادی موده‌ریسی به‌ره‌و چاكبوونه‌وه ده‌چێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر / الاخباریه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.