لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر ئاگاداری گشت پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی لەدام و دەزگاکانی تەندروستی ده‌كاته‌وه
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه رایدهگهێنێت ، لەبەر بەرژوەندی گشتی و پاراستنی دەروونی هاوڵاتیان و گەیاندنی زانیارییە تەندروستیەکان لە بارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا چ لەبارەی هۆشیاریکردنەوە بێت یاخود لەبارەی زانستیەوە بێت نابێت بەهیچ شێوەیەک لێدوان بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن بدرێت و بڵاوکرنەوەی زانیاری سەبارەت بەم ڤایرۆسە لە ئەکاونتی تایبەت بڵاوبکرێتەوە یا هه‌ر پێشنیارێك بۆ ڕێگرێکردن لەم ڤایرۆسە لە ئەکاونتی تایبەتیان بڵاوبکەنەوە
راشیدهگهیهنن ، به پێویستی ده‌زانین هەر پزیشكێك یاخود كارمه‌ندێك دەتوانی لە ڕێگەی یاداشتێکەوە پێشنیارەکان ئاراستەی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بکات له بهڕێوهبهرایهتهكهمان، به پێچه‌وانه‌وه ناچارده‌بین ڕێكاری یاسایی بگرینه‌به‌ر.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.