Erbil 38°C دووشەممە 04 ئایار 00:49

پەیامێک لەوەزارەتی پەروەردەوە

دوركەوتنەوە لە شوێنە قەرەباڵغەكان
کوردستان TV
100%

وەزارەتی پەروەردە پەیامێك ئاراستەی دایك و باوكی قوتابیان و خوێندكارە ئازیزەكان دەكات . لەو پەیامەدا وێڕای هیوای سەلامەتی بۆ هەمووان ، رایدەگەیەنێت كە لەچوارچێوەی سیاسەتی خۆپارێزیی لەڤایرۆسی كۆرۆنا ناوەندەكانی خوێندن لە پشوودان ، داواكارین رەچاوی ئەم خاڵانە بكەن بەسوپاسەوە :
۱ـ ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ خۆپارێزیی لەڤایرۆسی كۆرۆنا رەچاو بكەن ، پشوو ڕاگەیاندنی ناوەندەكانی خوێندن بەشی یەكەمی پاراستنی قوتابیان وخوێندكارانە ، بەشی دووەمی ئەركەكە لەسەر شانی ئێوەی بەڕێزە كە لەدەرەوەی ناوەندەكانی خوێندن زیاتر ئاگاداریان بن.
۲ـ دووركەوتنەوە لەسەردان كردن و زۆر نەچوونە دەرەوەو ودوركەوتنەوە لە شوێنە قەرەباڵغەكان كارێكی گرنگە.
۳ـ قوتابیان و خوێندكارانی قۆناغی بنەڕەتی بەتایبەت بازنەی ۱ و ۲ ، واتە یەكی بنەڕەتی تا شەشی بنەڕەتی پێویستیەكی زیاتریان بە چاودێریكردن و هاندانی ئێوەی بەڕێزە بۆ خۆپارێزیی و پاكوخاوێنی ڕاگرتنی زیاتر .
٤ـ بەمەبەستی سوود گەیاندنی زیاتر بۆ قوتابیان و خوێندكارانی قۆناغەكانی ۹ ی بنەڕەتیی و ۱۲ ی ئامادەیی ، تەلەفزیۆنی پەروەردەیی ، كە كەناڵی فەرمی وەزارەتی پەروەردەیە ، تەرخانكراوە بۆ پەخش كردنی وانەكانی ئەو دوو قۆناغە ، بە شێوەزاری سۆرانی و بادینی ، وە لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان پەخشی هەیە ، وە لەپەیجی تەلەفزێۆنی پەروەردەیی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك ڕاستەوخۆ ( لایڤ ) وانەكان پەخش دەكرێن . كارێكی گرنگ دەكەن كەهانیان بدەن سوود لە وانەكانیان وەربگرن و بینەری بن كە لەم ڤیدیۆیە و گرافیكانەدا كاتەكانی پەخشی وانەكانمان لە ۷ ی ۳ تا ۱٦ ی ۳ ، واتە بۆ ماوەی ۱۰ رۆژ بڵاوكردۆتەوە.
٥ـ لەرابردوو ، وێبسایت و ئەپڵیكەیشنی هەورەفێرگەمان بۆ قوتابیان و خوێندكاران خستە روو كە لە قۆناغی ۱ ی بنەرەتیی تا ۱۲ ی ئامادەیی وانەكان بە ڤیدیۆ بەردەستن بەم ناونیشانە www.hrf. one
سوپاس هاوكار و هاندەر بن لە پێناو خۆپارێزیی و سوود وەرگرتن لەوانەكانیان.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.