Erbil 38°C شەممە 21 شوبات 06:47

پزیشکانی سلێمانی: هیچ مانگرتنێک له‌ ئارادا نییه‌

بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵێكی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%


دوا بەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێکی ناڕاست و بێ بنەما دەربارەی مانگرتنی پزیشکان لە میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، روونكردنه‌وه‌یه‌كیان بۆ رای گشتی بڵاوكرده‌وه‌ ده‌ڵێن: هیچ مانگرتنێك له‌ ئارادا نییه‌و ئەوەی بڵاوکرداوەتەوە ناڕاستە.
 
ده‌قی روونكردنه‌وه‌ی دەستەی پزیشکانی سلێمانی:

ڕونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی

دوا بەدوای بڵاوبونەوەی هەواڵێکی ناڕاست و بێ بنەما دەربارەی مانگرتنی پزیشکان لە میدیاکان و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان، پێمان باشە ئەم ڕونکردنەوەیە بدەین:

یەکەم: ئەو هەواڵانە ئەسڵ و ئەساسیان نیەو هیچ مانگرتنێک لە گۆڕێ نیە.

دووەم: پزیشکان و کارمەندان لە هەموو بەشەکان بە بەرپرسیارانەو بە دڵسۆزانە کاری خۆیان دەکەن و لەگەڵ ئەوەی باش دەزانن لە ڕیزی پێشەوەی ئەوانەدان کە مەترسیان لەسەرە، نەک مانگرتن کەس داوای مۆڵەتیشی نەکردووە.

سێیەم: داوا کراوە بۆ ماوەیەکی کاتی نەشتەرگەری حاڵەتە ساردەکان، واتا ئەو نەشتەرگەریانەی کە دەکرێ دوا بخرێت بۆ چەن هەفتەیەک دوا بخرێت، تا تێپەڕاندنی ئەم دۆخە، ئەمەش بۆ کەمکردنەوی لۆد لەسەر نەخۆشخانەکان، بۆ ڕێگە گرتن لە تێکەڵ بوونی خەڵک لەناو نەخۆشخانەکان و قاوشەکاندا، هەم بۆ ئەوەی تەرکیزو کار و پێداویستیە پزیشکیەکان لەم کاتەدا لە بەشە فریاکەوتنەکان و لەو شوێنانەدا بەگەڕ بخرێت کە تایبەت کراون بە کۆرۆنا.

چوارەم: داوا لە هەموو کەس و لایەنێک دەکەین لەم کاتە هەستیارەدا بەرپرسانە مامەڵە بکەن و کاتی خۆ دەرخستن و خۆ نواندن و چەواشە کردنی خەڵک نیەو دۆخەکە ئەوە هەڵناگرێت.

پێنجەم: داوا لە ڕاگەیاندنەکان دەکەین لەم بارو دۆخەدا بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن و بەدواداچونی تەواو بکەن بۆ ئەو هەواڵ و زانیاریانەی کە پێیان دەگات پێش بڵاو کردنەوەی.

دەستەی پزیشکانی سلێمانی 7-3-2020

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.