وەزارتی تەندروستی عێراق بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاندو ئاشکرای کرد 8 کەسی تر تووشی ڤایرۆسەکە بووە.
سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ژینگەی عیراق ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند: تووشبوونی 8 کەسی دیکە لە عیراق بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پشتڕاستکرایەوە، کە حەوت حاڵەتیان لە بەغدایە و حاڵەتەکەی دیکەش لە نەجەف تۆمار کراوە.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی راشیگەیاند: سەرجەم رێکارە تەندروستییەکان جێبەجێکراون و توشبوەکان خراوەنەتە ژێر چاودێریی تەندروستییەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.