Erbil 38°C شەممە 21 شوبات 06:50

له‌ هه‌ولێر هەڵمەتی ڕشاندنی دژ به‌ ڤایرۆسی کۆرۆنا به‌رێوه‌چوو

لە ڕۆژانی داهاتووش بەردەوام دەبێت
کوردستان TV
#7
100%


پارێزگاری هەولێر رایگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی خۆپاراستن له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا لە نێوان شارەکان هەندێک رێوشوێنی دیکە دەگرینەبەر.

ئەمڕۆ شەممە، بازارى گەورەی شاری هەولێر بە دژە ڤایرۆس (تەعقیم) پاککرا وەک خۆپارێزى و بۆ بەرگەگرتن و رێگرتن لە بڵاو بوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا، سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر بە هەماهەنگى لەگەڵ بەرێوەبەرایەتى ژینگە پارێزى و بە‌رێوە‌بە‌رایە‌تی تە‌ندروستی ھە‌ولێر ئەم هەڵمەتەیان ئەنجامدا و وابریارە لە ڕۆژانی داهاتووش بەردەوام دەبێت.

د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامه‌وانیدا سەبارەت بە رێکارەکانى خۆپارێزى لە شارى هەولێر رایگەیاند: کۆمەڵێک رێوشوێن و بڕیارمان هەیە بۆ خۆپارێزى لە توشبون لەم ڤایرۆسە و بڵاوبوونەوەى و سەرجەم شوێنە گشتییەکان دەڕشێنین و ئەمڕۆ لە بازاڕى هەولێرەوە دەست پێدەکەین بە هەماهەنگى لەگەڵ سەرجەم شارەوانییەکان و تەندروستى هەولێر تا ئەم هەڵمەتە هەموو شارى هەولێر بگرێتەوە.

پارێزگاری هەولێر گوتیشی: دەبێت هەموو هاووڵاتیان بە بەرپرسیارانەوە مامەڵە بکەن و خۆیان بپارێزن و پابەندى رێنماییەکانى وەزارەتى تەندروستى بن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ئێمە چەندە رێکارەکانى خۆپارێزى جێبەجێ بکەین گەر هاووڵاتی پابەند نەبن ئەوا سودى نییە.

شایه‌نی باسه‌ بۆ خۆپارێزى و بۆ بەرگەگرتن و رێگرتن لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا، سەرۆکایەتى شارەوانى سلێمانیش دەستیان کردووە بە ڕشاندنی دەرمان لە بازاڕ و شوێنە گشتییەکان.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.