مه‌سرور بارزانی ، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی به‌بۆنه‌ی هه‌شتی مارس راگه‌یاندووه كه ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی..
له رۆژی جیهانیی ئافره‌تاندا پیرۆزبایی له ئافره‌تانی هه‌رێمی كوردستان و جیهان ده‌كه‌م . یادكردنه‌وه‌ی هه‌شتی مارس رێزگرتنه له خه‌بات و تێكۆشانی ئافره‌تان له پێناو یه‌كسانیی و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌هێشتنی سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌دا .
ئافره‌تانی كوردستان رۆڵێكی كاریگه‌ر و شكۆداریان له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستاندا بینیوه و له دژی داگیركاریی و سته‌می كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌باتیان كردووه. بۆیه ئێمه تیكۆشانی ئافره‌تانی كوردستان، به‌تایبه‌تی ئافره‌تانی پێشمه‌رگه له شۆڕشه‌كانی كوردستان و رۆڵی به‌رچاویان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش به‌رز ده‌نرخێنین و پابه‌ندبوونی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پاراستن و داكۆكیكردن له مافه‌كانی مرۆڤ به گشتی و مافه‌كانی ئافره‌تان به‌تایبه‌تی و ره‌خساندنی زه‌مینه و ده‌رفه‌تی یه‌كسانیی كاركردن وبه‌شدارییان له بواره جیاجیاكاندا دووپات ده‌كه‌ینه‌وه.
داوا له ئافره‌تانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌كه‌م كه رۆڵی كارای خۆیان له بڵاوكردنه‌وه‌ی هوشیاریی ته‌ندروستی و جێبه‌جێكردنی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه و خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنادا بگێڕن و هانی ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان و كه‌سوكاریان بده‌ن بۆ پاراستنی پاك وخاوێنی و ژینگه كه ئه‌ركێكی نیشتمانیی و به‌رپرسیارێتی هه‌موومانه.
مه‌سرور بارزانی
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
8/3/2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.